بڵێسە جەبار فەرمان هۆشداری دەدات لەسەرهەڵدانەوەی پاشەکەوتی مووچە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات لە سەرلەنوێ سەرهەڵدانەوەی پاشەكەوتی مووچە لە بەر ئەوەی تا ئەم کاتەش یەک تەنەکە نەوتی هەرێم ڕادەستی بەغدا نەکراوە.

کوردپرێس:

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "‎ماوەی سێ مانگە حكوومەتی عێراق مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان دەنێرێت، بێ ئەوەی لە بەرانبەردا یەك تەنەكە نەوت رادەستی سۆمۆ كرابێت، لە بوجەی 2019 دا هاتووە كە هەرێم دەبێت رۆژانە دوسەدو پەنجا هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بكات و هەرێم نیازی پابەندبوونی نیە".

ناوبراو ئاماژەی بە مەترسیی سەرهەڵدانەەی مووچەی بە شاەکەوت دا و زیادیشی کرد: "راستە كە مووچەی فەرمانبەران بە بڕگەیێكی جیاواز لە ناو بوجەدا جێكراوەتەوە، بەڵام هەموو دەبێت ئەو راستییە بزانن كە ئەوەش قابیلی ئاڵوگۆڕە و بەهانە هەیە، كە رابگیرێت. ئەگەر هاتوو واژوی بۆ كۆ كرایەوە، دەتوانرێت دوبارە بهێنرێتەوە ناو پەرلەمان و ئاڵۆگۆر بەسەر ئەو بڕگەیەدا بهێنن و رایبگرن".

بڵێسە جەبار ئاماژەی بەوەش كردووە، شێوازی تر هەیە بۆ شەرعیەتدان بە ڕاگرتنی پشكی هەرێم و ئینجا هەم پاشەكەوت و بڕین و كەمكردنی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆران دێتەوە ناوان".

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی راشیگەیاندووە: ئەم شەڕە تەنها بە ئێمەی نوێنەران ناكرێت و بەبێ پابەندبوونی حكوومەتی هەرێم بە بڕیاەكانەوە لەم شەڕەدا سەركەوتوو نابین، بەوەش قەیرانەكانی هەرێم و بێ مووچەیی بەردەوامیی دەبێت".

News Code 52745

Your Comment

You are replying to: .
captcha