عه‌بدولحه‌مید گوڵ: ئه‌گه‌ر مه‌نسوور یاواش له‌ ئه‌نقه‌ره‌ سه‌ربکه‌وێت ئه‌وا پێته‌ختی تورکیا له‌لایه‌ن هه‌ده‌په‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت

به‌شی تورکیا- وه‌زیری دادی تورکیا له‌ لێدوانێکدا هه‌ڵبژاردنی 31ی ئاداری 2019ی شاره‌وانییه‌کانی تورکیای هه‌ڵسه‌نگاند و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر له‌ دوای یه‌کی نیسانی 2019‌وه‌ مه‌نسوور یاواش (کاندیدی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP) و هاوپه‌یمانیی گه‌ل) هه‌ڵببژێردرێت ئه‌وا له‌ ئه‌نقه‌ره‌دا شاره‌وانیی هه‌ده‌په‌ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولحه‌مید گوڵ باسی له‌ هه‌ڵبژاردنی 31ی ئاداری 2019ی شاره‌وانییه‌کانی تورکیا کرد و گوتی: ئه‌گه‌ر له‌ دوای یه‌کی نیسانی 2019‌وه‌ مه‌نسوور یاواش (کاندیدی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP) و هاوپه‌یمانیی گه‌ل) سه‌ربکه‌وێت ئه‌وا له‌ ئه‌نقه‌ره‌دا شاره‌وانیی هه‌ده‌په‌ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. گه‌لی ئێمه‌ نابێت ڕێگه‌ی سه‌رکه‌وتن به‌و هاوپه‌یمانییه‌ شاراوه‌یه‌ بدات.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: "ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی تا ئێستاش بڕیاریان نه‌داوه‌ ده‌ڵێن ئیدی نامانه‌وێت سه‌ركێشی بكه‌ین و لایه‌نگری ئه‌زموون و سه‌قامگیریین و پشتگیریی به‌هێز ده‌رده‌بڕن. ئه‌و پارته‌ی زۆرترین ده‌نگی كوردی هێناوه‌ ئاكپارتییه‌. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا هه‌روا ده‌بێت چوونکه‌ ئاکپارتی حیزبێکه‌ که‌ قه‌ده‌غه‌کانی له‌ وڵات نه‌هێشتوووه‌. له‌ تورکیایێک که‌ گوێ‌گرتن له‌ گۆرانی کوردی قه‌ده‌غه‌ بوو، ئێستا که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی له‌ تورکیا هه‌یه‌ که‌ به‌رنامه‌کانی به‌ زمانی کوردی بڵاو ده‌کاته‌وه‌ و سه‌رجه‌م ئه‌م کارانه‌ به‌ سه‌رکردایه‌تیی سه‌رۆک کۆماری تورکیاوه‌ ئه‌نجام دراوه‌."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52743

Your Comment

You are replying to: .
captcha