نه‌ورۆز جێژنی سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی دژ به‌ خه‌لافه‌تی داعشه‌

به‌شی سووریا- به‌رپرسێکی کوردی سووریا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ نه‌ورۆز جێژنی سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی دژ به‌ خه‌لافه‌تی داعشه‌.

عایشه‌ ئه‌فه‌ندی هاوسه‌رۆکی پێشووی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی کوردستانی سووریا له‌باره‌ی هاوکات‌بوونی هه‌ڵکرانی ئاگری نه‌ورۆز و ڕووخانی داعش له‌ سووریا ڕای‌گه‌یاند: کورد هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌ڵکردنی ئاگری نه‌ورۆز ئیمپراتووریای داعشیشی له‌ناو برد. نه‌ورۆز جێژنی سه‌رکه‌وتنه‌. هه‌روا که‌ خه‌ڵکی ئێمه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌زاران ساڵ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ زوڵم و چه‌ساوه‌یی سه‌رکه‌وتنیان وه‌ده‌ستهێنا، ئه‌مڕۆش تووماری خه‌لافه‌تێکی زاڵمی دیکه‌یان هه‌ڵپێچی.

ناوبراو گوتیشی: داعش بۆ یه‌که‌مین جار له‌ کۆبانێ شکستی هێنا و ئه‌مڕۆش خه‌لافه‌تی داعش له‌ دێره‌زوور ڕووخا. داعش به‌و ئیمکاناته‌ی که‌ له‌ عێراق و سووریا وه‌ده‌ستی هێنابوو لاپه‌ڕه‌یێکی ڕه‌شی له‌ مێژووی سووریا و عێراق کرده‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مڕۆ شانازی به‌وه‌ ده‌که‌ین که‌ ڕووخانی خه‌لافه‌ته‌که‌ی ڕابگه‌یێنین.

عایشه‌ ئه‌فه‌ندی ڕاشی‌گه‌یاند: پێشتر چه‌کدارانی داعش به‌ هیچ شێوه‌یێک ته‌سلیم نه‌ده‌بوون به‌ڵام بینیمان که‌ چلۆن له‌ باغۆز خۆیانیان ڕاده‌ستی هێزی پاراستنی ژنان (YPJ) کرد. هه‌ندێک لایه‌ن به‌ ئێمه‌یان گوت ڕێڕه‌وێک بکرێته‌وه‌ و ئه‌و چه‌کدارانه‌ بۆ چه‌ندین شوێنی دیکه‌ بڕۆن به‌ڵام هێزه‌کانی ئێمه‌ ئه‌و داوایه‌یان قبووڵ نه‌کرد و ڕایان‌گه‌یاند که‌ یان ده‌بێ تیرۆریستان ته‌سلیم بن یان شه‌ڕ بکه‌ن.

هاوسه‌رۆکی پێشووی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی کوردستانی سووریا جه‌ختی کرده‌وه‌: له‌ سه‌ره‌تادا زۆرینه‌ی چه‌کدارانی داعش خۆیانیان ته‌سلیم کرد و ژماره‌یێکی زۆر له‌ فه‌رمانده‌ و چه‌کدارانی بیانیی داعش له‌ باغۆز مانه‌وه‌. ژماره‌یێک له‌ ژنانی داعش یان هه‌ندێک چه‌کداری سه‌ر به‌و گرووپه‌ به‌ جلوبه‌رگی ژنانه‌وه‌ خۆیانیان له‌ نزیک هێزه‌کانی سووریای دیموکرات ته‌قانده‌وه‌ که‌ له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یێک له‌ هێزه‌کانی ئێمه‌ شه‌هید بوو به‌ڵام له‌ ئه‌نجامدا خه‌لافه‌تی داعش ڕووخا.

هاوژینی ساڵح موسلیم ئاماژه‌ به‌ جووڵه‌ی لایه‌نی سیاسیی کورد له‌ سووریا ده‌کات و ڕوونی ده‌کاته‌وه‌: جووڵه‌یێک که‌ له‌ کوردستانی سووریا ده‌ستی پێکردوووه‌، ئه‌مڕۆ له‌ ڕووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه‌ قۆناغێکی نوێ ده‌ست پێده‌کات. دروسته‌ که‌ له‌ ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ کۆتایی به‌ داعش هاتوووه‌ به‌ڵام له‌ ڕووی فیکرییه‌وه‌ ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ زیندوووه‌.

ئه‌فه‌ندی گوتی: به‌دیلگیراوانی داعش که‌ له‌ که‌مپه‌کاندا ده‌ژین مکووڕن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ درێژه‌ به‌ ڕێبازه‌که‌یان ده‌ده‌ن و هه‌وڵه‌کانیان بۆ سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ چڕ ده‌که‌نه‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت به‌ بۆچوونی من چیتر داعش ناتوانێت وه‌ک پێشوو درێژه‌ به‌ چالاکییه‌کانی بدات.

هاوسه‌رۆکی پێشووی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی کوردستانی سووریا باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ هێشتا ئه‌مریکا سیاسه‌تێکی ڕوونی له‌ سووریا نه‌گرتۆته‌به‌ر و ڕاشی‌گه‌یاند: له‌ ڕووی سیاسییه‌وه‌ به‌ره‌وڕووی کێشه‌گه‌لێکی زۆرین. تاوه‌کوو ئه‌مڕۆ هیچ به‌رپرسێکی سیاسیی هاوپه‌یمانان له‌ پاڵ هێزی سووریای دیموکرات ڕاوبۆچوونێکیان ڕانه‌گه‌یاندوووه‌ که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی سووریا و خۆڕهه‌ڵات و باکووری فوراتدا بێت و زۆربه‌یان لایه‌نی خۆپارێزی ڕچاو ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌مڕۆکه‌ بینیمان که‌ چۆن نوێنه‌ری ئه‌مریکا ناچار کرا هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌ڵکرانی ئاڵای هێزی سووریای دیموکرات به‌یاننامه‌ی ڕووخانی داعش بخوێنێته‌وه‌.

عایشه‌ ئه‌فه‌ندی له‌باره‌ی چاره‌نووسی عه‌فرینیشه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند: ئاماده‌ین هێرش بکه‌ینه‌ سه‌ر تیرۆریستان له‌ عه‌فرین و چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌تێکین بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌که‌ ده‌ست پێبکه‌ین. عه‌فرین به‌شێکی دانه‌بڕاوی خاکی سووریایه‌ و به‌ هیچ له‌ونێک ڕێگه‌ ناده‌ین له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی تیرۆریستان بمێنێته‌وه‌. ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ هێزه‌کانی ئێمه‌ ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر تیرۆریستان له‌ عه‌فرین ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ئه‌و به‌رپرسه‌ کورده‌ی سووریا ئاماژه‌ به‌ ئاسۆی په‌یوه‌ندیی کورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات و ده‌شڵێت: ئێمه‌ هه‌میشه‌ داوامان له‌ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا کردوووه‌ که‌ دانووستانه‌کان به‌هه‌ند وه‌ربگرێت. چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ له‌ نێوان شاندی ئێمه‌ و دیمه‌شق ئه‌نجام دراوه‌ به‌ڵام ئه‌نجامێکی لێنه‌که‌وتۆته‌وه‌. ده‌وڵه‌ت ئاوڕ له‌ داواکارییه‌کانی ئێمه‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌ و هێشتا ئاماده‌ نییه‌ هه‌نگاوێک بۆ باشتربوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوانمان هه‌ڵبگرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52735

Your Comment

You are replying to: .
captcha