به‌ریتانیا پشتیوانیی وڵاته‌که‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان دووپات ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کونسووڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی کوردستان ته‌ئکید له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی پشتیوانیی وڵاته‌که‌ی له‌ هه‌رێم ده‌کاته‌وه‌ و هیوای خواست که‌ به‌مزوووانه‌ حکوومه‌تی نوێی هه‌رێمی کوردستان پێک بهێنرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مارتن ڤار به‌ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی کوردستان 24ی وت: به‌ریتانیا درێژه‌ به‌ پشتیوانییه‌کانی له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌دات و هیواداره‌ که‌ به‌م زووانه‌ حکوومه‌تی نوێی هه‌رێم پێک بهێنرێت.

کونسووڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی کوردستان جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ ئه‌و وڵاته‌ پشتیوانی له‌ گشت بواره‌کان ده‌کات به‌تایبه‌ت ئه‌نجامدانی چاکسازی له‌ حکوومه‌تی نوێی هه‌رێم.

ناوبراو پشتیوانی له‌ گه‌شه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی به‌ به‌رنامه‌یێکی دیکه‌ی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێم وه‌سف کرد و گوتیشی: به‌ریتانیا هه‌ندێک پلانی بۆ ئه‌نجامدانی چاکسازی له‌ هه‌رێم ئاماده‌ و داڕشتوووه‌ که‌ ڕاوێژکارانی به‌ریتانی ڕۆڵێکی به‌رچاو ده‌بینن و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ زیاتر فوکووس له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاکسازیی ئابووری و سه‌ربازی ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52733

Your Comment

You are replying to: .
captcha