بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیای ئین ئاڕ تی بڵاوی کردەوە، کۆنگرەی سێ لایەنی هەر سێ وڵات بە ئامادەبوونی هەریەکە لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر و شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن دەستی بە کارەکانی کرد.
ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ٢٣ی ئازار عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر، بە مەبەستی کۆبوونەوەیێکی باڵای عێراق و میسر و ئوردن.
لە دوای دەستبەکار بوونی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق لە رۆژی ٢٤ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە، ئەوە یەکەم گەشتی دەرەوەی وڵاتە کە عەبدولمەهدی ئەنجامی دەدات.
بەر لە سەردانەکەشی عەبدولمەهدی لە بەیاننامەیێکدا بڵاوی کردەوە، هەست بە شەرمەزاریی دەکات سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ وڵاتی میسر، کە هاوکاتە لەگەڵ راگەیاندنی سێ ڕۆژ پرسە بۆ رووداوی نقوم بوونی بەلەمە گەشتیارییەکەی موسڵ.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment