بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی تەلەفیزیۆنیی ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند: لە شنگال دوای ئەوەى ئەو چەکدارانە هاتوونەتە گوندی سیب عەماش لە ناحیەی بلێچ لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە هێرش کراوەتە سەریان و دوو چەکداری داعش کوژراون.
ئێن ئاڕ تی ڕاشیگەیاند یەکێک لە چەکدارەکانی داعش خۆی تەقاندووەتەوە بەڵام هیچ زیانێک بە هێزەکانی حەشدی شەعبی نەگەیشتووە.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، دوێنێ هەسەدە دوا ناوچەى داعشی لە سووریا کۆنترۆڵ کرد و وەک بەشێک لە چاودێران دەڵێن پێ دەچێت چەندین چەکداری داعش هاتبنەوە سنوورەکانی عێراق.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment