بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزە کوردەکانی سووریا کە شەش مانگ پێش ئێستا دوا ئۆپەراسیۆنی خۆیان بۆ پاکسازیی داعش لە خۆرهەڵاتی سووریا دەستپێکرد ڕۆژی شەممە 3ی خاکەلێوە ڕایانگەیاند دوا قەڵای ئەو گرووپەیان لە سووریا کونترۆڵ کردووە. هێزە کوردەکان جێژنی لەناوبردنی داعشیان ڕۆژی شەمممە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئەمریکی بەڕێوەبرد. ئەمەش لە حاڵێکدایە کە ئەبووبەکر بەغدادی دیاری نییە کە ساڵی 2014 لە موسڵ خەلافەتی داعشی بەرپا کرد.
هەواڵدەریی ئاسۆشیتێدپرێس لە ڕاپۆرتێکدا باسی چارەنووسی بەغدادی دەکات و دەنووسێت: کوردەکان، ئەمریکییەکان، رووسییەکان، عێراقییەکان و سوورییەکان بەدوای ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعشدان، بەڵام سەرکردەی مەترسیدارترین گرووپی تیرۆریستیی شوێنبزر کراوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە زۆرینەی سەرکردەکانی داعش لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا کوژراون بەڵام هێشتا سەرکردەکەی داعش کە ئەمریکا 25 ملیۆن دۆلار خەڵاتی بۆ دۆزینەوەی داناوە نادیارە.
شان ڕایان وتەبێژی هاوپەیمانان بە ئاسۆشیتێدپرێسی وت هاوپەیمانان نە ئەبووبەکر بەغدادی-یان دەستگیر کردووە و نە ئاگایان لە شوێنی خۆحەشاردانی هەیە.
بەرپرسانی هەواڵگریی عێراقیش بەم هەواڵدەرییەیان وتووە سەرکردەی داعش لە بیابانەکانی نێوان عێراق و سووریا لە تۆنێلەکاندا دەژی.
بەرپرسێکی باڵای عێراقی کە نەیویستووە ناوی بدرکێندرێت دەڵێت ئەمریکییەکان دوو کەس لە نزیکترینەکانی بەغدادییان کوشتووە و هاوسەرەکانیان دەستگیر کردووە، ئەمریکا بەنیازە لە ڕێگای ئەم دوو کەسەوە زانیاری لەسەر شوێنی بەغدادی بەدەست بێنێت.
تاكه دهركهوتنی ئاشكرای بهغدادی، له حوزهیرانی 2014 بوو، له كاتی نوێژدا له مزگهوتی نووری له رۆژئاوای موسڵ، دوای ئهوهش "دهوڵهتی خیلافهتی" راگهیاند.
دوای ئهو كاتهش، به هیچ شێوهیێک بهغدادی دهرنهكهوتووه و چهكدارانیشی نهبینیوه، تهنها له رێگهی ئاژانسی فهرمی رێكخراوه توندڕهوهكه، تۆماره دهنگییهكانی بڵاو كراوهتهوه. بهغدادی لهدایكبووی عێراقه لە ساڵی 1971ی، ناوی راستهقینه ئیبراهیم عهواد بهدرییه.
فەرماندە باڵاکانی کوردی سووریاش هێشتا ڕای خۆیان لەبارەی چارەنووسی بەغدادی و شوێنی خۆحەشاردانی ڕانەگەیاندووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment