بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا نەجم جبووری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی نەینەوا بە سۆمریە نیووزی وت: ڕووداوی ژێر ئاوکەوتنی بەلەم لە شاری موسڵ کارەساتێکی گەورەیە کە بە هۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەست دا.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی نەینەوا هەروەها ڕایگەیاند کە 16 گومانلێکراو لەسەر ڕووداوەکەی وەرگەڕانی کەشتی کە زۆرینەی قوربانییەکانی ژن و منداڵ بوون دەستگیر کراون و ئێستا لێپێچینەوەیان لێدەکرێت.
بە وتەی لیوا جبووری، ناوەندی کۆڵینەوەی قەیران کە لەلایەن عادل عەبدولمەهدییەوە پێکهاتووە ڕۆژی هەینی بۆ دۆزینەوەی هۆکار و چۆنییەتی ڕووداوەکە کارەکەی دەست پێکردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment