بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی پۆلیسی تورکیا هەڵیان کوتاوەتە سەر ڕێوەڕەسمی جێژنی نەورۆز کە لەلایەن پارتی دیموکراتیکی گەلانەوە ڕێکخرابوو و 16 کەسیان دەستگیر کرد.
هێزە دژە تیرۆرەکانی تورکیا، هێزی هەواڵگری و ئەمنی کە چاودێریی ڕێوڕەسمی نەورۆزیان لە ئزمیر دەکرد پاش ئەوەی دروشمی پشتگیری کردنی پەکەکە لەلایەن بەشداربووانەوە درا هێرشیان کرد و 16 کەسیان دەستگر کرد کە ژمارەیێک لە ئەندامانی هەدەپە-یش لە نێو دەستگیرکراوەکاندان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment