بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا لە ژێر ناوی چڵە زەیتوون، ناوچەی کوردنشینی عەفرینی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا لە ساڵی 2018 داگیر کرد و ئیدارەی شارەکەی بەشێوەی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی سوپای ئازادی سووریا گرتە دەستەوە.
تا ئێستا ڕاپۆرتی زۆر لەلایەن ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانەوە وەکوو نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاو بووەتەوە لەبارەی تاڵان کردنی ماڵ و حاڵی کوردەکان و دەر کردنی کورد و جێگیر کردنی عەرەبە ئاواەکان لەلایەن تورکیاوە لە عەفرین.
ژمارەیێک لە میدیاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا-یش هەندێک ڕاپۆرتیان لەسەر دزینی زەیتوونی عەفرین لەلایەن تورکیاوە بڵاو کردۆتەوە کە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا فرۆشراون.
دوکتۆر فابریس بالانشە لێکۆڵەر لە ئەنستیتۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین و مامۆستای زانستگای لیۆنی فەڕەنسا هۆشدار دەدات تورکیا دیموگرافیای عەفرینی بەزۆر دەرکردنی کوردەکان گۆڕاوە.
دوکتور بالانشە بە سیریا دایرکتی وت بە ڕوونی دەبینرێت کە تورکیا نیەتی جێگیر کردنی عەرەبی لەجێگای کوردەکان لە مێشکدایە.
ناوبراو جەخت دەکاتەوە ئەنقەرە دەیهەوێت بە جێگیر کردنی عەرەبە ئاوارەکانی دیکەی ناوچەکانی سووریا، پێکهاتەی حەشیمەتی ناوچەکە بگۆڕێت و ببێتە هۆی کەم بوونەوەی حەشیمەتی کورد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment