کاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌و ئاسانییه‌ نییه‌ كه‌ پارتی باسی ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هۆکاری کارا نەبوونەوەی پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێمکی کوردستان بۆ کێشمەکێش و ململانێی ناوخۆی پارتی دەگەڕێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارێز عه‌بدوڵا ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌باره‌ی داخوازی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ به‌شداری كردن له‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وتی: "باشه‌ ئێمه‌ وا به‌شداری پێكهێنانی حكوومه‌تمان كرد، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌و شێوازه‌ ئاسانه‌ نییه و‌ كارا ناكرێته‌وه‌ وه‌ک پارتی باسی ده‌كات.

ناوبراو دەڵێت: باشه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی چی ده‌بن؟ یه‌كسه‌ر دێت ده‌ڵێت با سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بخرێته‌وه‌ گه‌ڕ، به‌داخه‌وه‌ براده‌رانی گۆڕان زوو واژۆیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ كرد، چوونكه‌ ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ سیستمی حكومڕانیه‌وه‌ هه‌یه‌، چه‌ندین ساڵه‌ ئێمه‌ داوای سیستمی حكومڕانی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ین."

ئارێز عه‌بدوڵا وتیشی: "به‌ڵێ داوای ئه‌وه‌مان كردووه‌ چوونكه‌ ئێستا یاساكه‌ به‌ركارنیه‌ تا سه‌رۆک له‌ناو خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌ڵبژێرن و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ سیستمی حكومڕانی بۆته‌ په‌رله‌مانی یه‌كێک له‌بنه‌ماكان هه‌لبژاردنی سه‌رۆكه‌ له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه‌، ئه‌وی تر په‌یوه‌ندی به‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ هه‌یه‌، ئێستا ئه‌شكالیه‌تێک له‌نێوان حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌یه‌."

ئارێز عه‌بدوڵا باسی له‌وه‌كرد له ‌كوردستان هه‌وڵده‌درێت داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بۆ كه‌سه‌كان دابتاشرێن ئه‌وه‌نده‌ هه‌وڵ نه‌دراوه‌ ئه‌و داموده‌زگایانه‌ به‌دامه‌زراوه‌یی بكه‌ن، وه‌ كه‌سه‌ شایسته‌كان بۆ ئه‌و پۆستانه‌ دیاری بكات."

ناوبراو وتیشی" پارتی ئه‌مجاره‌ش هه‌مان هه‌وڵده‌دات، بێگومان كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی پارتی، هه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ڕازی-ش بوو له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێت بۆ ئه‌وه‌یه‌ پارتی ده‌یه‌وێت ئه‌و كێشه‌ و ململانێ نێوخۆییانه‌ی خۆی چاره‌سه‌ر بكات."

ئه‌ی ئێوه‌ چۆن ڕازی ده‌بن به‌كاربهێنرێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و ململانێی نێوخۆیی حیزبێكی تر وه‌ک خۆت ده‌ڵێی؟ ئارێز عه‌بدوڵا وتی" نا ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌، ئێمه‌ وتوومانه‌ به‌شداری پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین به‌ڵام ده‌بێت به‌شداری ڕاسته‌قینه‌ بین نه‌بینه‌ پاشكۆ.

سەرچاوە: دەنگی ئەمریکا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52699

Your Comment

You are replying to: .
captcha