کوردستان دەبێت بکرێتە جەمسەری گەشتیاریی نەورۆز

بەشی کوردستان/کوردی- پارێزگاری کوردستان دەڵێت گرینگترین ئامانجی بەڕێوە بردنی جێژنە نەورۆزییەکان ئەمەیە کە کوردستان ببێتە شوێنێک بۆ گەشتیاران لە ڕۆژانی نەورۆزدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستان لە پەراوێزی بەڕێوەبردنی جێژنە گەورەکانی تایبەت بە نەورۆزی 98 لە سنە بە هەواڵنێرانی وت: بوو دووهەمین ساڵ جێژنی نەورۆز لە گوند و شارەکانی کوردستان بەڕێوە دەبەین و دەبینین خەڵک پێشوازییێکی بەرچاوی لێدەکەن.

ناوبراو وەبیری هێنایەوە جێژنی نەورۆز لە ڕێوڕەسم و جێژنە هەرە کۆنەکانی ئێرانە و ئامانج لە بەڕێوە بردنی مەراسیمەکان بووژاندنەوە و زیندوو کردنەوەی ئەم ڕێوڕەسمە دێرینەیە.

مورادنیا زیادی کرد بە هەموو قایمقامی شارەکانی کوردستانمان ڕاسپارووە بەستێن بۆ بەڕێوەبردنی مەراسیماتی نەورۆز لە شار و گوندەکانی کوردستان خۆش بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52696

Your Comment

You are replying to: .
captcha