بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستان لە پەراوێزی بەڕێوەبردنی جێژنە گەورەکانی تایبەت بە نەورۆزی 98 لە سنە بە هەواڵنێرانی وت: بوو دووهەمین ساڵ جێژنی نەورۆز لە گوند و شارەکانی کوردستان بەڕێوە دەبەین و دەبینین خەڵک پێشوازییێکی بەرچاوی لێدەکەن.
ناوبراو وەبیری هێنایەوە جێژنی نەورۆز لە ڕێوڕەسم و جێژنە هەرە کۆنەکانی ئێرانە و ئامانج لە بەڕێوە بردنی مەراسیمەکان بووژاندنەوە و زیندوو کردنەوەی ئەم ڕێوڕەسمە دێرینەیە.
مورادنیا زیادی کرد بە هەموو قایمقامی شارەکانی کوردستانمان ڕاسپارووە بەستێن بۆ بەڕێوەبردنی مەراسیماتی نەورۆز لە شار و گوندەکانی کوردستان خۆش بکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment