بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن سالم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی سادیقون له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "عێراق پابه‌ندی سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نابێت له دژی ئێران، چوونكه په‌یوه‌ندی عه‌قیده‌یی و هاوسنووریمان هه‌یه و ناتوانین ده‌ستی لێهه‌ڵگرین، واشنتنیش نه‌یتوانیوه به‌هۆی سزا شكستخواردووه‌كانییه‌وه ئێران ده‌سته‌مۆ بكات".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: حكوومه‌تی عێراق پابه‌ندی ئه‌و سزا یه‌كلایه‌نانه نابێت كه خراوه‌ته سه‌ر ئێران و ئامانجی برسیكردنی گه‌لانه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی سه‌ر به عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق پێیوایه، درێژكردنه‌وه‌ی به‌خشینی عێراق له سزاكانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئابڕووی واشنته چوونكه له سزادانی ئێران شكستی هێناوه.
ئه‌وه له كاتێكدایه رۆژی سێشەممە 19/03/2019 وادەی بەخشینی عێراق لە سزاکانی سەر ئێران کۆتایی هات، بەڵام ئەمەریکا جارێکی دیکە ئەو وادەیەی درێژکردەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment