بۆ چاکسازیی زیاتر لە وەزارەتی پێشمەرگە هەندێک یاسا هەن کە دەبێت لە پەرلەمان دەربچن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگە گوتی پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە و دوای جەژنی نەورۆز ھەنگاوەكانی چاكسازی خێراتر ده‌كرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا بەكر فەقێ ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "پرۆسەی چاكسازی كردن لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە، بەڵام ھەندێک كار ھەیە پێویستی بە بڕیاری حكوومەت ھەیە و چاوەڕێی پێكھێنانی حكوومەتی نوێ دەكەین، ھەندێک یاساش ھەن پێویستە لە پەرلەمان دەربچن، بۆیە ئەو كارانە ماون ئەنجام بدرێن و چاوەڕێ دەكرێت لە دوای جەژنی نەورۆز ھەنگاوەكانی چاكسازی خێراتر بكرێن".

بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، گوتیشی: "پرۆسەكە ھەنگاوی باشی بڕیوە و بەردەوامیشین لە كاركردن، بڕیاریش دراوە كە ئەو پرۆسەیە درێژەی هەبێت و جێبەجێ بكرێت".

لە ئێستادا پڕۆژەیێكی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە ھەیە، كە لە ٣٥ خاڵ پێک ھاتووە و ماوەیێكی زۆریشە وەزارەتی پێشمەرگە سەرقاڵی جێبەجێ كردنی ئەو پڕۆژە چاكسازییەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52660

Your Comment

You are replying to: .
captcha