بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا بەكر فەقێ ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "پرۆسەی چاكسازی كردن لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە، بەڵام ھەندێک كار ھەیە پێویستی بە بڕیاری حكوومەت ھەیە و چاوەڕێی پێكھێنانی حكوومەتی نوێ دەكەین، ھەندێک یاساش ھەن پێویستە لە پەرلەمان دەربچن، بۆیە ئەو كارانە ماون ئەنجام بدرێن و چاوەڕێ دەكرێت لە دوای جەژنی نەورۆز ھەنگاوەكانی چاكسازی خێراتر بكرێن".
بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، گوتیشی: "پرۆسەكە ھەنگاوی باشی بڕیوە و بەردەوامیشین لە كاركردن، بڕیاریش دراوە كە ئەو پرۆسەیە درێژەی هەبێت و جێبەجێ بكرێت".
لە ئێستادا پڕۆژەیێكی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە ھەیە، كە لە ٣٥ خاڵ پێک ھاتووە و ماوەیێكی زۆریشە وەزارەتی پێشمەرگە سەرقاڵی جێبەجێ كردنی ئەو پڕۆژە چاكسازییەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment