بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوسەرۆکی هەدەپە پەروین بوڵدان لە بەیاننامەیێکدا ئاماژەی بۆ کاردانەوەکان کرد لەسەر هێرشی چەکداری بۆ سەر مزگەوتەکانی نیوزلەندا و ناردنی شاندێک لە تورکیاوە بۆ ئەو وڵاتە و وتی: پارتی داد و گەشە قۆستنەوە لە کوژرانی 50 موسوڵمان لە نیوزلەندا دەکات بەمەبەستی بەدەست هێنانی دەنگی زیاتر لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا کە هەوڵێکی زۆر قیزەونە.
ناوبراو جەختی کردەوە: ئیدیعا دەکەن کە لە 17 ساڵی ڕابردوودا ئازادی و دیموکراسیەتیان بۆ ئەم وڵاتە هێناوە. لە ڕاستیدا ئەوان عەقڵییەتی زیندانی کردن و بەند کردنیان بۆ تورکیا هێناوە. ڕۆشەنبیر و نووسەران و ئەوانەی کە خوازیاری ئاشتین هەموو خراونەتە زیندانەکانەوە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئورنسڵ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment