به‌شیر حه‌داد: هه‌وڵه‌کانمان بۆ قه‌ره‌بووی هاووڵاتییانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌موو هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاندوووه‌: "ئه‌و كاره‌ساته‌ی به ‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا هاتوووه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمی دیكتاتۆری عێراق تاوانێكی گه‌وره‌یه‌، ئێمه‌ وه‌ک فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌موو هه‌وڵی خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی هه‌ڵه‌بجه‌ بكاته‌وه‌."

به‌شیر حه‌داد گوتی: "وه‌ک ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق درێخی ناكه‌ین بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و به‌ركه‌وتوووانی چه‌كی كیمیایی و له‌ ڕێگه‌ی ده‌رچواندنی یاسایییه‌وه‌ تایبه‌ت به‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ و چاودێری كردن و جێبه‌جێ كردنی یاساكان له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ ده‌بێ قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی و ژینگه‌ی ئه‌و شاره‌ بكرێته‌وه‌."

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: "هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ک پارێزگا له‌ بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2019ی عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه‌ و ئه‌وه‌ی پێویسته‌ ده‌بێ پاره‌ی زیاتر بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ دابین بكرێت."

ناوبراو زیاتر گوتی: "له‌ هه‌وڵداین ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تی و خێرخوازییه‌كان بهێندرێنه شاره‌كه‌ تاوه‌كوو بتواندرێت زیاتر و زووتر په‌ره‌ به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ بدرێت."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52634

Your Comment

You are replying to: .
captcha