بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەعید شەریفی قایمقامی بازرگانی و پیشەسازیی پارێزگای ئیلام لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە هەڵکشانی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق کردووە و وتوویەتی لە دەروازەی سنووری مێهرانەوە ڕێژەی 994 ملوێن دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق زیادی کردووە.
شەریفی گوتیشی سنووری نێودەوڵەتیی مێهران بە درێژاییی 430 کلیۆمەتر لە نێوان ئێران و عێراقدا دەوری هەرەگرینگ بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەبینێت و بەردەوامن لە کارکردن بۆ دەوڵەمەندکردنی ژێرخانی پێویست بۆ بەرزکردنەوە و خێراکرنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەو دەروازە سنوورییەوە.
ناوبراو ئاشکراشی کرد لە ماوەی 11 مانگی ڕابردوودا بە ڕێژەی یەک ملیار و 100 ملوێن دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ئێران و عێراق لەو دەروازە سنوورییەوە ئەنجام دراوە و لەو ڕێژەیەش 2 ملوێن و 511 هەزار و 522 دۆلاری کاڵای هاوردەکراو لە عێراقەوە بۆ ئێران بووە و بڕی یەک ملیار و 97 ملوێن و 488 هەزار و 478 دۆلار کەلوپەلی نێردراوی ئێران بەرەو بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بووە.
Your Comment