سەفین دزەیی: گفتوگۆی هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت بەردەوامە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژى حکوومەتى هەرێم ڕایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی پرسی نەوت، هەرێم و عێراق لە دانووستاندان و چارەسەرکردنی کێشەکانیش پێویستی بە گفتوگۆی جدی هەیە.

کوردپرێس:

سەفین دزەیی بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تیى ڕاگەیاند، لەسەر پرسی نەوت دانوستان لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە، بەڵام پێویست دەکات دوور لە چاوی کامێراکان بێت و لە کەشوهەوایێکی دۆستانە و گونجاودا هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو دۆسیەیە دەدەن.

ناوبراو ڕاشیگەیاند، یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩، عێراق پابەند دەکات بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

ئەو لێدوانە لە دوای ئەوە دێت کە پێشتر سامر غەزبان وەزیرى نەوتى عێراق ڕایگەیاندبوو، هەرێمی کوردستان یەک بەرمیل نەوتى ڕادەستى بەغدا نەکردووە.

News Code 52622

Your Comment

You are replying to: .
captcha