ئیستیحقاقی گۆڕان له پۆسته‌کانی‌ حکوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان ئاشکرا ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕای‌گه‌یاند: بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ پارتی جگه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌کان، پۆستى 24 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى و 24 ڕاوێژکاری له‌ حکوومه‌تی داهاتووی هه‌رێم به‌رده‌که‌وێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کوێستان محه‌مه‌د ڕای‌گه‌یاند: بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ پارتی جگه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌کان، پۆستى 24 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى و 24 ڕاوێژکاری له‌ حکوومه‌تی داهاتووی هه‌رێم به‌رده‌که‌وێت و دوای پێکهێنانی حکوومه‌ت و ده‌ستبه‌کاربوونى وه‌زیره‌کان ئه‌و پۆستانه‌ ده‌درێته‌ گۆڕان.

ناوبراو وتیشی: پێموانییه‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆران و جڤاتی نیشتمانی ڕازی بن به‌ که‌مکردنه‌وه‌ى پۆسته‌کانى گۆڕان که‌ به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌که‌ى له‌گه‌ڵ پارتی به‌ریکه‌وتوون.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی گشتیی گۆڕان ڕاشیگه‌یاند: "هه‌ر كه‌سێک بێ لایه‌ن بێت ده‌توانێت سیڤی بنێرێت بۆ پۆسته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52613

Your Comment

You are replying to: .
captcha