بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان، سزای تەمەڵی ڕەخنەی لە هەڵویستەکانی ئەمدواییەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دژ بە حزبەکەی گرت و وتی: ئێمە لە بەرامبەر عەقڵییەتێکدا کە بە 20 ملیۆن کوردی تورکیا دەڵێت "ون بن و ئەم وڵاتە بەجێ بێڵن" لێرەدا کۆبووینەتەوە. ئێمە بۆ هیچ شوێنێک ناچین و لە 31ی مارچ ئامادە دەبین لە بازنەکانی دەنگدان. پاش ئەمە ئێوەن کە حکوومەت بەجێ دێڵن. ئێستا بەبۆنەی ترسی لەدەستدانی دەسەڵاتی سیاسی هێرش دەکەنە سەر هەدەپە.
سزای تەمەڵی ئاماژەی دا بە گۆشەگیر کردنی ئوجەلان و بۆ وەزیری دادی تورکیا وتی: ئێوە وەزیری دادی ئەم وڵاتەن، دەبێت دادپەروەری جێگیر بکەن. چیرۆک یۆ ئێمە مەڵێنەوە، ئێوە پێبەندی بەرپرسیارێتییەکانتان بن لە دەزگای داد.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment