خۆکوژانی داعش هۆکاری هێواش‌بوونی ئۆپه‌راسیۆنی باغۆزن

به‌شی سووریا- هه‌واڵنێرێکی مه‌یدانیی جێگیربوو له‌ شارۆچکه‌ی باغۆزی سه‌ر به‌ پارێزگاری دێره‌زووری سووریا ده‌ڵێت: داعش چه‌کداره‌ خۆکوژه‌کانی بۆ ڕێگری له‌ پێشڕه‌وتی هێزی سووریای دیموکرات به‌کار ده‌هێنێت.

دیار ئامۆ هه‌واڵنێری مه‌یدانیی جێگیربووی شارۆچکه‌ی باغۆزی سه‌ر به‌ پارێزگاری دێره‌زووری سووریا سه‌باره‌ت به‌ دوایین گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که‌ به‌ ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگه‌یاندوووه‌: تاکه‌ڕێگای مانه‌وه‌ی داعش به‌کارهێنانی چه‌کدارانی خۆکوژه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕێگری له‌ پێشڕه‌وتی هێزی سووریای دیموکرات.

ناوبراو گوتیشی: ئێستاکه‌ شه‌ڕ ڕاوه‌ستاوه‌ و به‌ره‌وپێشچوونێک ئه‌نجام نادرێت و ئه‌وه‌ش بۆ دۆخی خراپ و ناجێگیری خه‌ڵکی سڤیل له‌ باغۆز ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ئه‌و هه‌واڵنێره‌ مه‌یدانییه‌ جه‌ختی کرده‌وه‌: ڕۆژی هه‌ینی 15ی ئاداری 2019 سێ چه‌کداری خۆکوژی داعش خۆیانیان ته‌قانده‌وه‌ که‌ ئه‌و بابه‌ته‌ کوژرانی ژماره‌یێک ژن و منداڵی باغۆزی لێکه‌وته‌وه‌.

دیار ئامۆ ڕاشی‌گه‌یاند: داعش ده‌یه‌وێت به‌ به‌کارهێنانی چه‌کدارانی خۆکوژ ڕێگری له‌ پێشڕه‌ویی هه‌سه‌ده‌ بکات و له‌ ڕاستیدا قه‌ڵغانی مرۆیی به‌کار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان بوه‌ستێنێت.

هه‌واڵنێری مه‌یدانیی جێگیربووی باغۆز ئاماژه‌ به‌ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی چه‌کدارانی داعش به‌ هێزی کورد- عه‌ره‌ب ده‌کات و ده‌شڵێت: دوێنێ 1300 چه‌کداری داعش و خێزانه‌کانیان خۆیانیان ته‌سلیمی هه‌سه‌ده‌ کرد و ئه‌و شته‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمانه‌ نیشته‌جێ‌بوونی ئه‌و حه‌شیمه‌ته‌ له‌ ناوچه‌یێکی بچووک وه‌ک باغۆزه‌.

دیار ئامۆ زیادیشی کرد: گوایه‌ داعش ده‌یزانی باغۆز دواناوچه‌یێکه‌ که‌ کۆنتڕۆڵی ده‌کاته‌وه‌ به‌و بۆنه‌وه‌ تێکڕای چه‌کدارانی له‌و ناوچه‌یه‌ کۆ کردۆته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52587

Your Comment

You are replying to: .
captcha