به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌لار له‌تیف به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر به خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانیی عێراق له دوێنێ چوارشه‌ممه 13ی ئاداره‌وه بڕیاری ڕاگرتنی هه‌موو جووڵه‌یێکی فڕۆکه‌ی بۆوینگ MAX 737ی له‌سه‌ر ئاسمانی عێراق داوه و بڕیاره‌که‌شی خستوووه‌ته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه و بڕیاره‌که‌ش تا کاتێکی نادیار جێبه‌جێ ده‌کرێت.
بڕیاره‌که دوای ئه‌وه دێت که 10ی ئه‌م مانگه فڕۆكه‌یێكی ئه‌سیوبی له جۆری بۆوینگی MAX 737 که‌وته‌خواره‌وه که بوووه‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 149 سه‌رنشین و هه‌شت كارمه‌ندی فڕۆكه‌كه و دوای که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه ئه‌سیوبییه‌که -که به‌رهه‌می کۆمپانیای (بۆوینگ)ی ئه‌مریکی بوو- چه‌ندین وڵات له نێوانیاندا ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و ئۆسترالیا و سینگاپۆر و مالیزیا و عه‌ممان به‌کارهێنانی فڕۆکه‌ی (بۆوینگ 737MAX )یان ڕاگرت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment