به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم کاڵن وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا له لێدوانێکدا کاردانه‌وه‌ی به بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا پیشان دا کە لە بارەی په‌سه‌ندکرانی پڕۆژه‌بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی دانووستانی تورکیا- یه‌کێتیی ئه‌ورووپا دەری کردبوو.
ئیبراهیم کاڵن گوتی: ئه‌و بڕیاره هه‌نگاوێکی جیدییه بۆ پچڕانی به‌ته‌واوه‌تی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا- یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌لایه‌ن ئه‌ورووپاوه و سیاسه‌تی ئه‌ورووپا جێگه‌ی نیگه‌رانییه که ماوه‌یێکه گرتوویه‌ته‌به‌ر.
ناوبراو ئاماژه به بێ‌بایه‌خ‌بوونی ئه‌و ڕاپۆرته ده‌کات و ده‌ڵێت: پڕۆژه‌بڕیارێک که به‌پێی ده‌نگی ئه‌رێنیی 370 نوێنه‌ری په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا په‌سه‌ند کراوه ناتوانێت پیشانده‌ری ڕوانگه‌ی 751 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا بێت. پڕۆژه‌بڕیارێک که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌ورووپاوه په‌سه‌ند کراوه ڕاپۆرتێکی یه‌کلایه‌نه و دوور له ڕاستییه که له ڕووی یاسایییه‌وه هیچ بایه‌خێکی نییه.
شایانی باسه؛ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له به‌یاننامه‌یێکدا ڕه‌خنه‌ی له په‌سه‌ندکرانی پڕۆژه‌بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا گرت و ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی دووره له سه‌ربه‌خۆیی و به تاكلایه‌نه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌ورووپاوه هیچ به‌هایێكی نییه له لامان. په‌سه‌ندکرانی پڕۆژه‌بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی دانووستانه‌کان سه‌باره‌ت به ئه‌ندامێتیی تورکیا له یه‌کێتیی ئه‌ورووپا هیچ مانایێکی نییه. له ڕووی ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا- یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و بایه‌خه هاوبه‌شه‌کانمان. بڕیاره تاکلایه‌نه‌کانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا جێگه‌ی نیگه‌رانییه.
جێی ئاماژه‌یه؛ ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 13ی ئاداری 2019 په‌رله‌مانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا پڕۆژه‌بڕیارێکی په‌سه‌ند کرد که پرسی دانووستانه‌کان بۆ ئه‌ندامێتیی تورکیا له یه‌کێتیی ئه‌ورووپای هه‌ڵپه‌ساردوووه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment