بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفیزیۆنی ئێن ئاڕتی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوار شەممە ١٣ی ئازاری ٢٠١٩ کاتژمێر 5ی سەر لە ئێوارە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زنجیرە چیای مەتینیان لە دەوروبەری گوندی گوهەرزێ بۆمباران کرد.
بەهۆی بۆمبارانەکەوە چەندین تاشە بەرد و تاوێری گەورە لە چیای مەتین کەوتوونەتە خوارەوە و ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری بۆ هاووڵاتییان و دانیشتووانی گوندنشینانی ناوچەکە دروست کردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ناوبەناو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە بیانووی بوونی پەکەکە هێرشی ئاسمانی دەکەنە سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، کە تا ئێستا بەهۆیەوە ژمارەیێک هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و زیانی مادیش بەر ناوچەی بۆمبارانەکان کەوتووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment