بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان کە گرووپێکی سەر بە پەکەکەیە لە سلێمانی، بە باسنیوزی ڕاگەیاند: ئاسایشی سلێمانی گەمارۆی بارەگای تەڤگەری ئازادی و ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستانی داوە و دەرگای بارەگاکانیان بە قفڵی تایبەتی خۆیان داخستووە".
محەمەد کەریم جەختیشی کردەوە کە ئاسایشی سلێمانی ماوەیێکی زۆرە کار و چالاکییەکانی تەڤگەری ئازادی و پەکەکەی قەدەغە کردووە، بەڵام ئەو کارە ئێمەی سارد نەکردووەتەوە.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئاسایشی یەکێتی لە سلێمانی بەردەوام چاودێریی بارەگاکانمان دەکادەکەن و بارەگاکانمان دادەخەن.
هەر لەمبارەیەوە تارا حوسێن، سەرکردەی دیاری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردەوە، ئاسایش هەڵیکوتاوەتە سەر بارەگای تەڤگەر و چواردەوری داون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment