بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی میلیشیای بزووتنەوەی نوجەبا سەر بە حەشدی شەعبی لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا خرایە لیستی تیرۆرەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی پابەند نییە بەو بڕیارەی ئەمه‌ریکا.
عادل عه‌بدولمه‌هدى گوتيشى: حكوومەتی عێراق رێز لە سەرجەم گرووپەکانی سەربە حەشدی شەعبی دەگرێت، کە لە شەڕەکانی دژبە داعش قوربانیان داوە.
ھەفتەیێک لەمەوبەر وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا، میلیشیای "بزووتنەوەی نوجەبا"ی خستە ناو لیستی تیرۆرەوە.
دواى سه‌رهه‌ڵدان و هێرشه‌كانى داعش بۆ به‌غدا، له‌سه‌ر فه‌تواى عه‌لى سيستانى گه‌وره مه‌رجه‌عى زۆرينه‌ى شيعه‌كانى عێراق، حه‌شدى شه‌عبى دامه‌زرا و دواتر له په‌رله‌مانى عێراق له رێگه‌ى ياسايێكى تايبه‌ته‌وه ئه‌و ميليشيايه وه‌ك به‌شێک له سيستمى به‌رگریى عێراق هه‌ژمار كرا و بودجه‌ى پێويستى بۆ ته‌رخان كرا.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment