بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلا ڕەبیعی ئەندامی کۆمیسیۆنی خزمەتگوزاریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیێکدا ڕەخنەی لە حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گرت و ڕایگەیاند: بە بۆنەی ئاکاری لاوازی سەرۆک وەزیرانەوە قەیرانەکانی عێراق قووڵتر بوون و هەروەها داوای کرد ژمارەیێک لە بەرپرسانی گەندەڵ سزا بدرێن.
ڕەبیعی نوێنەری هاوپەیمانیی سائێروون بەسەرکردایەتی موقتەدا سەدر لە پەرلەمانی عێراقە لە بەیاننامەکەیدا زیادی دەکات: لەچاو حکوومەتەکانی پێشوو حکوومەتی عەبدولمەهدی هیچ گۆڕانکارییێکی دروست نەکردووە.
ناوبراو لە کۆتاییدا جەختی کردەوە تێپەڕبوونی زەمان سەلماندوویە ژمارەیێک لە ئەندامانی کابینەی عەبدولمەهدی لایەقی بەڕێوەبردنی خۆیانیش نین، چە بگات بەوەی وەزارەتخانەیێک بەڕێوە بەرن.
سەرچاوە: سوومریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment