فه‌رمانده‌یێکی پێشمه‌رگه‌: ڕێککه‌وتنی سیاسی تاکه‌چاره‌سه‌ره‌ بۆ له‌ناوبردن و بنبڕکردنی تیرۆر له‌ عێراق

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌یێکی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ته‌ئکید له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی هه‌ڕه‌شه‌ی داعش و دیکه‌ی گرووپه‌ توندڕه‌وه‌کان له‌ عێراق ده‌کات و ده‌ڵێت: ڕێککه‌وتنی سیاسی تاکه‌چاره‌سه‌ره‌ بۆ له‌ناوبردن و بنبڕکردنی تیرۆر له‌ عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووری حه‌مه‌ عه‌لی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی میحوه‌ری ڕۆژئاوای که‌رکووک ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ پێشبینیی سه‌رھه‌ڵدانی گرووپی مه‌ترسیداری ھاوشێوه‌ی داعش ھه‌یه‌ و ماوه‌یێکیشه‌ داعش زیاتر جووڵه‌ ده‌کات و "ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێت به‌رده‌وام ده‌ستی خۆیان ده‌وه‌شێنن و چاوه‌ڕێی فه‌رمانی سه‌رووی خۆیان ده‌که‌ن بۆ جووڵه‌کردن دژی چه‌کداره‌ سه‌رهه‌ڵداوه‌کانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش."

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌ ڕێککه‌وتنی سیاسی به‌ چاره‌سه‌ر ده‌زانێت بۆ له‌ناوبردن و بنبڕکردنی تیرۆر له‌ عێراق و ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "ھه‌تا عێراق سیاسه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که‌ و جیھان ئاسایی نه‌کاته‌وه‌ ئه‌و ھه‌راوھوریایه‌ی له‌ عێراق په‌یدا بووه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت."

نووری حه‌مه‌ عه‌لی له‌باره‌ی جووڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دژی داعش ڕاشی‌گه‌یاند: لێژنه‌ی هه‌ماهه‌نگیی له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌کان هه‌یه‌ و "ھه‌ر کاتێک فه‌رمان به‌ ئێمه‌ بکرێت وه‌ک ھێزی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ین."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52532

Your Comment

You are replying to: .
captcha