بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەختیار ڕەحمانی پوور بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای کوردستان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: لە ماوەی یازدە مانگی ڕابردوودا بڕی 4 ملیار و 448 ملوێن و 383 هەزار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سنووری باشماخەوە ئەنجام دراوە و ئەو دەروازە سنوورییە یەکێکە لە خاڵە ستراتیژیکەکان بۆ بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و هاتوچۆکردنی گەشتیارانی ئێران و عێراقی.
بەڕێوەبەری گمرگی پارێزگای کوردستان هەر لە بارەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سنووری باشماخەوە زیادی کرد: لە ماوەی یازدە مانگی ڕابردوودا 890 هەزار و 319 تەن کاڵا بۆ ناوەوەی ئێران هاوردە کراوە کە بایەخەکەی دەگاتە 363 ملوێن و 405 هەزار و 928 دۆلار.هەروەهاش بڕی 878 هەزار و 2 تەن کاڵا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان نێردراوە کە بایەخەکەی دەگاتە 4 ملیارد و 34 ملوێن و 667 هەزار و 670 دۆلار.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە کۆی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سنووری باشماخەوە لە ماوەی یازدە مانگی ڕابردوودا یەک ملوێن و 857 هەزار و 569 تەن کاڵا بووە کە بایەخەکەی دەگاتە 4 ملیارد و 448 ملوێن و 383 هەزار و 162 دلار.
گومرگی باشماخ یەکێکە لە دەروازە سنوورییە هەرەگرینگەکانی ئێران کە لەگەڵ قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی سنووری هاوبەشی هەیە و تاکە دەروازەی فەرمیی هاتوچۆ کردنی گەشتیارانی ئێران و هەرێمی کوردستانیشە و ساڵانە بە ڕێژەیێکی فراوان ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاران لەو دەروازە سنوورییەوە ئەنجام دەبێت.
Your Comment