به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به دوای هه‌وڵی به‌رفراوانی ژووری بازرگانیی ئامه‌د و به هاوکاریی هێڵی ئاسمانیی تورکیا (تورکیش ئه‌یرلاین) و هێڵی ئاسمانیی ئهنادۆڵوجێت گه‌شتی ئاسمانیی دیاربه‌کر و عه‌نتاب بۆ هه‌ولێر له 21ی ئاداری 2019وه ده‌ست پێده‌کاته‌وه.
پاش دیداری ڕۆژی ڕابردووی به‌ڕێوه‌به‌رانی ژووری بازرگانیی دیاربه‌کر له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د یڵماز به‌ڕێوه‌به‌ری هێڵی ئاسمانیی ئهنادۆڵوجێت، ئایهان تان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئامه‌دی تورکیش ئه‌یرلاین ده‌ست پێکردنی گه‌شتی ئاسمانیی دیاربه‌کر و عه‌نتاب بۆ هه‌ولێر پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان یه‌کلا بۆته‌وه و یه‌که‌م گه‌شته‌که‌ی ڕۆژی 21ی مارچی 2019 ئه‌نجام ده‌بێت.
مێهمه‌ت کایا، سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی دیاربه‌کر له لێدوانێکدا ده‌ڵێت: ماوه‌یێکی درێژخایه‌نه که سه‌رقاڵی دانووستان و ڕاگۆڕینهوهین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته که ئه‌نجامێکی باشی به‌دواوه بوو. ئه‌و گه‌شته ئاسمانییه گرنگایهتییێکی زۆری هه‌یه بۆ گه‌شه‌ی بازرگانیی تورکیا- هه‌رێمی کوردستان. ئه‌مساڵیش سهرمایهدانهریمان له سنووری خاپوور کردوووه بۆ هاتوچۆی خه‌ڵک و ئه‌و بابه‌ته‌ش ده‌توانێت یارمه‌تییێکی به‌رفراوان بدات به پرسی گه‌شتیاریی دیاربه‌کر که پۆتانسییێلێکی باڵای هه‌یه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی KARAR
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment