به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌دنان عه‌فرینی وته‌بێژی هه‌سه‌ده به ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگه‌یاندوووه: ئه‌مڕۆ نزیکه‌ی 2 هه‌زار چه‌کدارای داعش له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیان خۆیان به‌ده‌سته‌وه داوه و له ئێستادا وردبینی ده‌کرێت له ناسنامه‌ی چه‌کداره‌کان.
له‌لایێکی دیکه‌وه مسته‌فا بالی وته‌بێژێکی دیکه‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات ئاماژه به پێشڕه‌وی به‌رده‌وامیی هێزه‌کانیان به‌ره‌و شارۆچکه‌ی باغۆز و کوژرانی ده‌یان چه‌کداری داعش ده‌کات و ده‌ڵێت: به هاوکاریی هاوپه‌یمانان پێشڕه‌وی باشیان کردوووه و فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان (10) هێرشیان ئه‌نجام داوه و چه‌ندین پێگه و مۆڵگه‌ی داعشیان خاپوور کردوووه و ژماره‌یێکی زۆر له چه‌کدارانی داعش گه‌مارۆ دراون. جگه له‌وه‌ش (38) چه‌کداری ئه‌و ڕێکخراوه‌یه کوژراون.
ناوبراو به ئاژانسی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندوووه که چه‌کدارانی داعش به کۆمه‌ڵ خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌کانیان ده‌که‌ن و تێکشکانی کۆتاییی داعش له باغوز زۆر نزیکه.
ئاژانسی هه‌واڵیی ڕۆیته‌رزیش له زاری شایه‌تحاڵێکه‌وه بڵاوی کرده‌وه که به چاوی خۆی سه‌دان چه‌کداری داعشی بینیوه خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات کردوووه.
ماوه‌ی دوو ڕۆژه هێزه‌کانی سووریای دیموکرات به هاوکاریی هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان هێرشیان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی باغۆزی سه‌ر به پارێزگای دێره‌زوور ده‌ست پێکردوووه که به دواپێگه‌ی داعش داده‌نرێت له سووریا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment