به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌ندامانی پارتی دیموکراتی گه‌لان له ئامه‌د مانگرتن له خواردنیان ده‌ست پێ‌کرد به بۆنه‌ی پشتیوانی له له‌یلا گۆڤه‌ن و داواکاریی بۆ لابردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و دواتر 8ی مارچی 2019 پۆلیسی ئامه‌د هه‌ڵیکوتایه سه‌ر بینای ناوه‌ندیی ئه‌و حیزبه و حه‌وت ئه‌ندامی HDPی ده‌ستگیر کرد که کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌و که‌سانه به‌ڕێوه چوو و چوار که‌سیان حوکمی زیندانیان بۆ ده‌رکرا.
دادستێنی دۆسیه‌که حوکمی زیندانی بۆ سۆیجان یاشار، عیسمه‌ت یڵماز، ساڵح ته‌کین و به‌لال ئۆزگهزهر ئه‌ندامانی پارتی دیموکراتی گه‌لان ده‌رکرد به تۆمه‌تی "ئه‌ندامێتی له گرووپی تیرۆریستی".
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment