به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێشتاکه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا به‌دواداچوون بۆ پڕۆژه‌یێکی خۆی له‌ژێر ناوی "هێزی ئاسایشی سنوور" له باکووری سووریا ده‌کات که هه‌رایێکی زۆری ناوه‌ته‌وه و له بودجه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه بۆ ساڵی 2020 بڕی 250 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و بابه‌ته ته‌رخان دراوه.
پێشتر له مانگی جانیڤێری ئه‌مساڵی زایینی‌دا هه‌واڵێک بڵاو کرایه‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌ژداعش ده‌یه‌وێت پشتیوانی له کوردی سووریا درێژه پێبدات و مه‌شق و ڕاهێنان به 30 هه‌زار هێزی نوێ بکات بۆ پاسه‌وانی له سنووره‌کانی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه کاردانه‌وه‌ی تورکیای به‌دواوه بوو و ڕۆیتێرز له هه‌واڵێکدا نووسی که به‌رپرسی باڵای باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له ئه‌نقه‌ره به‌و بۆنه‌وه بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کراوه.
ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌تیش ڕاپۆرتی دا که وه‌زاره‌تی به‌رگریی ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا له بودجه‌ی پێشنیارکراوی بۆ ساڵی 2020 به گشتی 550 ملیۆن دۆلاری بۆ یارمه‌تی به هێزی کوردی سووریا ته‌رخان داوه.
هه‌روه‌ها له بودجه‌ی پێشنیارکراوی پێنتاگۆن بۆ ساڵی 2020 بڕی 300 ملیۆن دۆلار به مه‌به‌ستی مه‌شق و پڕچه‌ککردنی هێزی سووریای دیموکرات ته‌رخان کراوه که له هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) پێکدێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment