کوردپرێس:
نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێم لە لێدوانێكی تایبەتدا بە تۆڕی میدیاییی خەڵكی ڕاگەیاند: نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری دا بە بەخشینی گەشتیارانی ئێرانی لە رسووماتی خاڵە سنورییەكان و لە نزیكترین ماوەشدا وەزارەتی ناوخۆ گشتاندن بۆ ئەو بڕیارە دەكات و سەرجەم خاڵە سنوورییەكان ئاگادار دەكرێن، كە گەشتیارانی ئێرانی لە رسومات ببەخشرێن و ئەوەی پێشتر لێیان وەردەگیرا لەمەودوا وەرنەگیرێت.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وتیشی، ئەم بڕیارە هۆكارە بۆ زیادبوونی ڕێژەی هاتنی گەشتیارانی ئێرانی بۆ هەرێمی كوردستان.
شایانی باسە پەرویز ئیسماعیلی ڕاوێژکاری میدیاییی سەرۆککۆماری ئێرانیش ڕۆژی ڕابردوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاند: دەستکەوتێکی گرینگی سەردانەکەی سەرۆککۆماری ئێران بۆ عێراق ئاشکرا بووە و بەو پێیەش لە ناوەڕاستی مانگی خاکەلێوە (نیسان)ەوە ڤیزەی نێوان ئێران و عێراق بۆ گەشتیاران و زیارەتکارانی هەردوو وڵات بە خۆڕایی دەردەکرێت.
Your Comment