عه‌بدوڵڵا ئاکره‌یی: به‌غدا ئاماده‌کاریی ته‌واوی بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزای نێوان ئێران و عێراق نه‌کردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی ڤیزای نێوان ئێران و عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئێران دوو ساڵ پێش ئاماده‌یی نیشان داوه‌ و داوای كردوووه‌ كه‌ ڤیزا به‌ شێوه‌یێكی گشتی له‌ نێوان عێراق و ئێراندا نه‌مێنێت به‌ڵام عێراق ئێستا ئه‌و زه‌مینه‌ یاخود ئه‌و ئاماده‌كارییه‌ی نییه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ بكات بۆیه‌ پێویسته‌ به‌غدا ئاماده‌كاریی ته‌واوی بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزا هه‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ عه‌بدوڵڵا ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌رێمی كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئێران ئاماده‌ییی نیشان داوه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌ نێوان عێراق و ئێران به‌ڵام هه‌ركات بڕیاره‌كه‌ كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌ ئه‌وا هه‌رێمی كوردستانیش پابه‌ندیی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌بێت.

ئاكره‌یی پێی وایه‌ هه‌ڵگرتنی ئه‌و ڤیزایه‌ش به‌ چه‌ند قۆناغێک ده‌بێت و هه‌روه‌ها هۆكاری ئاماده‌نه‌بوونی عێراق بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزا بۆ بارودۆخی عێراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ چوونكه‌ عێراق ئه‌و ئاماده‌كارییه‌ی نییه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌ نێوان عێراق و ئێراندا ژماره‌یێكی زۆر له‌ گه‌شتیارانی ئێرانی دێنه‌ عێراق و ئه‌وانیش ئه‌و ئاماده‌كارییه‌یان بۆ هاتنی گه‌شتیاران نییه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد که‌ هه‌رێمی كوردستان له‌و ڕووه‌وه‌ ئاماده‌یه‌ و ساڵانه‌ گه‌شتیارێكی زۆری ئێرانی دێنه‌ هه‌رێمی كوردستان و ئێستاش ڤیزای ئێران ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌ڵگیراوه‌ كه‌ پاسپۆرتی دیپلۆماسییان پێیه‌ و ڕه‌نگه‌ له‌ ماوه‌یێكی نزیكیشدا هه‌ردوولا ڕێككه‌ون كه‌ ڤیزا له‌ نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا نه‌مێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52506

Your Comment

You are replying to: .
captcha