بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لوقمان فەیلی وتەبێژی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەی سەفەری فەرمیی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەغدا وتی: سەفەری ڕۆحانی لە وەڵامی سەفەری بەرهەم ساڵح بۆ ئێران و بۆ تەواوکردنی ئەو سەفەرە ئەنجام درا.
فەیلی زیادی کرد جیاوازیی زۆر هەیە لە نێوان سەفەری ڕۆحانی و ئەو سەردانە نهێنی و لەناکەوتەی ترەمپ بۆ عێراق ئەنجامی دا.
وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق وتی وڵاتەکەی دەبێت تا دەتوانێت هاوسەنگی لە نێوان ئێران و ئەمریکا بپارێزێت و خۆی دوور بگرێت لە گرژیی نێوان ئەم دوو وڵاتە.
فەیلی لە کۆتاییدا وەبیری هێنایەوە ڕەهەندی فەرهەنگی و جوگرافیایی دەبێتە هۆی ئەمەی کە عێراق پێویستی بە ئێران بێت و ڕەهەندی ئەمنی و لەناوبردنی گرووپی تیرۆریستی داعش پێویستی بە هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا هەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment