به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به دوای ئاراسته‌کردنی بابه‌تی مانه‌وه‌ی نیشتیمانی له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی 31ی ئاداری 2019ی شاره‌وانییه‌کانی تورکیا که له‌لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست (MHP)وه ئاراسته کرا، بینالی یێڵدرم سه‌رۆکی پێشووی په‌رله‌مان و کاندیدی هاوپه‌یمانیی جمهوور له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان له بازنه‌ی ئه‌سته‌نبۆڵه‌وه ڕه‌خنه‌ی له‌و بابه‌ته گرت و ڕای‌گه‌یاند: له سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه مشت‌ومڕی نێوان هاوپه‌یمانێتییه‌کان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن که‌شێکی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی دروست کردوووه که ئه‌وه به دروست نازانم له‌م ڕوووه‌وه له ئه‌سته‌نبۆڵ هه‌وڵ ده‌ده‌م بابه‌ته خۆجێییه‌کان که په‌یوه‌ندی به شاره‌وانییه‌وه هه‌یه زه‌ق بکرێنه‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: ئێمه سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵنابژێرین. که‌سێک هه‌ڵده‌بژێرین که شاره‌که‌مان به‌ڕێوه ده‌بات. زۆر جێگای داخ و ئه‌سه‌ف ده‌بێت ئه‌گه‌ر جه‌مسه‌ربه‌ندی و بابه‌ته سیاسییه‌کان له ئه‌سته‌نبۆڵ کاریگه‌ری بخاته سه‌رمان.
یێڵدرم ته‌ئکیدی له‌سه‌ر بابه‌تی مانه‌وه‌ی نیشتیمانی واتا ئاڵا، مه‌ڵبه‌ند، گه‌ل و ده‌وڵه‌ت کرده‌وه و ڕاشی‌گه‌یاند: هه‌رگیز باس‌کردنی ئه‌م بابه‌ته گونجاو نییه. شێواز‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیانه‌ی که دروست بوونه هێنانه‌گۆڕی ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌دواوه بوووه. هاوکاریی حیزبی که هاوشانی تیرۆر ده‌بیندرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی که له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتی دروست بوووه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت ئه‌و بابه‌تانه دێنێته‌گۆڕی. ناکرێت بابه‌تی مانه‌وه‌ی نیشتیمانیی تورکیا له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کاندا ئاراسته بکرێت. ده‌بێ کێشه‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ و خه‌ڵکی ئه‌سته‌نبۆڵ بخرێته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
شایانی باسه؛ بابه‌تی مانه‌وه‌ی نیشتیمانیی تورکیا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان و سوله‌یمان سۆیلۆوه ئاراسته کرا و ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و وڵاته ڕه‌خنه‌یێکی توندی له‌و بابه‌ته گرت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی سۆزچی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment