باڵیۆزی بەلجیکا لە ئەنقەرە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرا

بەشی تورکیا- پاش ئەوەی کە دادگایێکی بەلجیکا 36 کەسی کە لە تورکیا تۆمەتی پەکەکە بوون خراوەتە پاڵیان مەحکووم نەکرد، باڵوێزی ئەو وڵاتە لە ئەنقەرە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵیۆزی بەلجیکا لە ئەنقەرە، میشێل ماڵهێربێ، بەهۆی بڕیارەکەی داواکاری گشتیی فیدراڵیی بەلجیکا سەبارەت بە ٣٦ کەس کە پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە، بۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگهێشت کرا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە دەستکەوتوون، میشێل ماڵهێربێ کە بۆ وەزارەتی دەرەوەی بانگێشتکراوە، ئەو نیگەرانییەی پێ راگەیەنراوە کە لە بڕیارەکە کەوتووەتەوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکرد لە کۆبوونەوەیێکدا پەیامی نیگەرانیی دراوەتە ماڵهێربێ و ڕاگەیێندراوە "سەبارەت بەو بڕیارەی کە دادگایێکی برۆکسل داویەتی و تێیدا هاتووە کە ٣٦ کەسی سەربە پەکەکە کە ژمارەیێک سەردەستەی رێکخراوەکەیان لە ئەورووپا لە نێودایە، ناتوانرێت لەچوارچێوەی یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا دادگایی بکرێن".

پێشتر دادگایێکی برۆکسل ئەو بڕیارەی پەسەندکرد کە تێیدا هاتووە کە ٣٦ کەسی سەربە پەکەکە کە ژمارەیێک سەردەستەی رێکخراوەکەیان لە ئەورووپا لەنێودایە، ناتوانرێت لەچوارچێوەی یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا دادگایی بکرێن.

فەرمانگەی سکاڵانامەی بەلجیکا رۆژی ٨ی ئادار لە راگەیێنراوێکدا ئاشکرای کردبوو داواکاری گشتیی فیدراڵیی بەلجیکا بڕیارێکی داوە کە رێگریی لەدەستپێکردنی پرۆسەی دادگایی کردنی ٣٦ کەسی پەیوەندییدار بە پەکەکە دەکات.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی یەنی شەفەق

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52495

Your Comment

You are replying to: .
captcha