به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، 17 منداڵی دیکه که 13یان ئێزدی و چواریان شیعه‌ی شه‌نگال بوون له سووریاوه ده‌ربازی شه‌نگال بوون و به که‌سوکاریان گه‌یشتنه‌وه.
منداڵه‌کان که ته‌مه‌نیان له نێوان پێنج بۆ 15 ساڵیدا بوون، له‌لایه‌ن مه‌جلیسی به‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال و ته‌ڤگه‌ری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ)وه گه‌یه‌نرانه‌وه شه‌نگال. منداڵه‌کان سه‌ره‌تا برانه خوێندنگه‌ی زه‌ریف ئۆسێ و له‌لایه‌ن که‌سوکاریان و هاووڵاتییانه‌وه پێشوازییان لێ‌کرا و دواتر ڕاده‌ستی که‌سوکاریان کرانه‌وه.
شکست‌پێهێنانی داعش له سووریا و به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی باغۆز ڕزگارکرانی زۆربه‌ی کورده ئێزدییه‌کانی دیلی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه‌ی به‌دواوه بوو و گه‌ڕاونه‌ته‌وه شه‌نگال.
ساڵی 2014 چه‌کدارانی داعش هێرشیان کرده سه‌ر شنگال و دوای چه‌ند کاتژمێرێک زیاتر له 6 هه‌زار خه‌ڵکی شه‌نگال که‌وتنه ده‌ستی چه‌کداره‌کان و تاوه‌کوو ئێستا 3 هه‌زار کوردی ئێزدیی شه‌نگال ئازاد کراون و چاره‌نووسی زیاتر له 3 هه‌زار کوردی ئێزدیی دیلی داعش نادیاره.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment