کوردپرێس:
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11-3-2019 له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیی كرد له سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران حه‌سه‌ن روحانی و شاندی یاوه‌ری.
له پاش مه‌راسیمی پێشوازی و پشكنینی پاسه‌وانی شه‌ره‌ف و لێدانی مارشی نیشتمانی هه‌ردوو وڵات، به‌رهه‌م ساڵح و روحانی به ئاماده‌بوونی شاندی وه‌زاریی هه‌ر دوو وڵات كۆبوونه‌وه‌یێكی فراوانیان ئه‌نجام دا و چه‌ندین دۆسیه‌ی گرنگی جێ بایه‌خییان باس كرد له‌وانه‌ش په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و هه‌ماهه‌نگیی ئابووری.
هاوكات هه‌ردوو سه‌رۆک کۆمار له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیان كرد له باره‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه و جیهان و جه‌نگ و مه‌ترسییه‌كانی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان، ته‌ئكیدیش له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئێران كرایه‌وه له رووی ئه‌منی و سیاسی و بازرگانی كه سه‌رجه‌میان له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیس هه‌ردوو وڵات به‌تایبه‌تی و گه‌لانی ناوچه به گشتی بێت.
به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختی له‌و كرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌ی روحانی زۆر گرنگه و كه‌شێكی گونجاوی بۆ لێكتێگه‌یشتن ره‌خساندوه كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وندییه هاوبه‌شه‌كان و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا ده‌كات، هه‌روه‌ها سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئاسایشی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش پێویستی به‌هاریكاریی زیاتره له پێناوی ڕێگاگرتن له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر .
له‌وباره‌یه‌شه‌وه به‌رهه‌م ساڵح، رۆڵی كۆماری ئیسلامیی له پشتیوانی كردنی عێراق له جه‌نگی دژی تیرۆردا به‌رز نرخاند، هاوكات جه‌ختیشی كردوه كه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا زۆر گه‌وره‌ن، به‌ڵام بۆ سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی پێویسته هزری تیرۆر و توندوتیژی به ته‌واوی ریشه‌كێش بكرێت له ناوچه‌كه‌دا.
سه‌رۆك كۆماری عێراق دووپاتی ئه‌وه‌شی كرده‌وه كه به‌غدا شوێنی به‌یه‌كگه‌یشتنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی و خوڵقاندنی سیسته‌مێكی ئابووری هاوبه‌ش، هاوكات روونیشی كرده‌وه كه عيراق له پاش شكست پێهێنانی داعش له به‌رده‌م دوو پرۆسه‌دایه، ئه‌وانیش دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه و سه‌قامگیری سیاسیه له‌وڵاتدا.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران سوپاس عيراقی كرد بۆ پێشوازی و میواندارییه گه‌رمه‌ی لێ كراوه و ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح زۆر باش بوون و جه‌ختیشی كرده‌وه كه عێراق رۆڵێكی گرنگ ده‌گێرێت له ناوچه‌كه‌دا و ده‌شكرێت رۆڵی گه‌وره‌تری هه‌بێت له سه‌قامگیری و ئارامیی ئیقلیمیدا.
هه‌روه‌ها روحانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانی و سێكته‌ره‌كانی ووزه و ئاسانكاری بۆ سه‌ردانی زیاره‌تكه‌ران و ئاڵۆگۆڕی بانكی و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان له‌گه‌ڵ عيراقدا.
Your Comment