بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم ئەندامی كۆمیتهی دیپلۆماسیی پارتی یهكێتی دیموكراتیک جەخت دەکاتەوە تورکیا بە عەقڵیەتی ئەخوانییەوە بیر دەکاتەوە و لە سووریا ئامانجی دیاریکراوی خۆی هەیە، تورکیا بەنیازە دەسەڵاتدارێتیی سووریا بکاتە ڕەوتێکی سەر بە خۆی.
موسلیم لە وتارەکەیدا دەڵێت: کاتێک کە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا پێشنیارەکەی ئەنقەرەی ڕەت کردەوە تورکیا ڕاهێنانی بە میلیشیا و گرووپی دژ بە سووریا کرد و چەک و پێداویستیی سەربازیی بۆ ئەوان دابین کرد.
ئەندامی كۆمیتهی دیپلۆماسیی پارتی یهكێتی دیموكراتیک ئاشکرای دەکات: تورکیا لەترسی ئەوەی کە کوردانی سووریا دەستیان بە مافی ڕەوای خۆیان بگات خۆی بواردووە لەهەموو ئەم هەوڵە نێونەتەوەییانە کە بۆ چارەسەریی سیاسیی قەیرانی سووریا دەدرێت. تورکیا ترسی لە کوردە. هەموو تاکێکێ کورد بە پەکەکە دەزانێت و لەگەڵ هیچ وڵاتێک پێوەندیی ئاسایی نییە کە پەکەکە بە تیرۆریست ناو نەبات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment