به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مساڵ به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی تورکیا هاوکات بوووه له‌گه‌ڵ سازکرانی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز هه‌ر بۆیه پارتی کوردیی دیموکراتی گه‌لان (HDP) خه‌ریکه ئاماده‌کارییه‌کان بۆ پیرۆزکردنی ئه‌م جێژنه مێژووییه له تورکیا ئه‌نجام ده‌دات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون، HDP له 27 ناوچه‌ی تورکیا ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ساز ده‌کات و له 9 پارێزگاشدا میتینگی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌بات.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 21ی مارچی 2019 هه‌ده‌په هاوکات له ئامه‌د، وان، شڕنا‌خ، جزیره، نۆسه‌یبین، میدیات، باتمان، تاتوان، کاراکوجان، په‌رسووس، سیلۆپی، یۆکسک ئۆوا، ئادانا، ئاگری، ئانتالیا، دیلۆک، ئایدین، بۆدروم، بۆرسا، چاناک قه‌ڵا، حاتای، ئێزمیر، مانیسا، مرسین و جه‌هانبیلی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ساز ده‌کات.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 24ی مارچی 2019 هه‌ده‌په له ئه‌سته‌نبۆڵ و داتچا ئاهه‌نگی گه‌وره‌ی نه‌ورۆز ساز ده‌کات و په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکی HDP له ئامه‌د و ئه‌سته‌نبۆڵ و سه‌زایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی دیکه‌ی ئه‌و حیزبه‌ش له وان ده‌بن.
دواتر میتینگی هه‌ڵبژاردنی HDP به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یه‌ک ڕۆژ تاکوو هه‌ڵبژاردن ئه‌و میتینگانه ساز ده‌کرێن. به‌رنامه‌ی میتینگه‌کانی HDP به شێوازی خواره‌وه‌یه:
25ی مارچی 2019: بینگۆڵ
27ی مارچی 2019: وان- مووش
28ی مارچی 2019: ئاگری
29ی مارچی 2019: جۆله‌مێرگ- ئامه‌د- ئێغدیر
30ی مارچی 2019: شڕنا‌خ- کاراکوجان
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment