دیار ئامۆ هه‌واڵنێری مه‌یدانیی جێگیربوو له باغۆزی سووریا ئاماژه به ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی باغۆز ده‌کات و ده‌ڵێت: داعش قه‌ڵغانی مرۆیی به‌کار ده‌هێنێت و سه‌ره‌نجڕاکێشه که خێزانه‌کانی داعش ئه‌و قه‌ڵغانه مرۆییه پێکده‌هێنن.
ناوبراو گوتیشی: چه‌ند ڕۆژه که شه‌ڕ ڕاگیراوه و پێده‌چێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا هێزی سووریای دیموکرات ئۆپه‌راسیۆنه‌کان ده‌ست پێبکاته‌وه.
ئامۆ له درێژه‌دا ڕاشیگه‌یاند: به‌رپرسانی سووریای دیموکرات ده‌یانه‌وێت له سه‌لامه‌تی گیانی خه‌ڵکی سڤیل دڵنیا ببنه‌وه به‌و بۆنه‌وه ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان ڕاگرتوووه.
شایانی باسه؛ کارناسانی کاروباری سیاسی پێیان وایه قۆناغێک که ئه‌مڕۆ سووریا و ڕۆژهه‌ڵاتی فوراتی تێدایه، قۆناغێکی زۆر گرنگه. له ڕاستیدا هه‌ر کهمتهرخهمییێک له به‌رانبه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بۆشاییی ئه‌منی لێده‌که‌وێته‌وه. له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌زاران چه‌کداری داعش خۆیانیان ته‌سلیمی هێزی کورد- عه‌ره‌ب کردوووه. هه‌بوونی دیله داعشییه‌کان باری سیاسی، ئه‌منی و ئابووری ده‌بێت له‌سه‌ر شانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و ئه‌و بابه‌ته‌ش پێویستی به ڕاگۆڕینه‌وه هه‌یه بۆ ئاماده‌بوونی هێزی بیانی له شه‌ڕه‌کاندا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment