ئارین شێخمۆس هه‌واڵنێری مه‌یدانیی دێره‌زووری سووریا سه‌باره‌ت به دوایین شه‌ڕی هه‌سه‌ده و داعش له باغۆز به ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: شه‌ڕ له شارۆچکه‌ی باغۆز درێژه‌ی هه‌یه به‌ڵام پێشڕه‌وییه‌کان به ئارامی ئه‌نجام ده‌درێت.
ناوبراو گوتیشی: که‌متر له 600 مه‌تری چوارگۆش به ده‌ست داعشه‌وه ماوه و ژماره‌یێکی که‌م له خێزانه‌کانی داعش له باغۆزدان.
شێخمۆس زیادی کرد: ئه‌و چه‌کدارانه‌ی داعش که له‌و ڕووبه‌ره‌دا ماونه‌ته‌وه و نایانه‌وێت ته‌سلیمی هێزی سووریای دیموکرات بن زۆرینه‌یان چه‌کداری بیانین.
ئه‌و هه‌واڵنێره مه‌یدانییه ئاماژه به هۆکاره‌کانی هێواشبوونی ئۆپه‌راسیۆن له باغۆز ده‌کات و ده‌شڵێت: هێزی سووریای دیموکرات ته‌نها شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی شه‌ڕڤانان و سه‌رکرده‌کانی داعش ده‌که‌نه ئامانج و نایانه‌وێت خه‌ڵکی سڤیل خه‌سار ببینن.
ئارین شێخمۆس ڕاشیگه‌یاند: داعش قه‌ڵغانی مرۆیی به‌کار ده‌هێنێت و ئه‌و بابه‌ته‌ش جووڵه و چالاکیی هێزی سووریای دیموکرات که‌متر ده‌کاته‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنی هێزی سووریای دیموکرات له دێره‌زوور ناسراو به ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره به دواڕۆژه‌کانی خۆی نزیک ده‌بێته‌وه و قۆناغی کۆتاییی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئازادکردنی ناوچه‌ی باغۆز له بنده‌ستی داعش له باشووری دێره‌زووره که له ئێستادا چه‌کدارانی داعش له سێ لاوه له‌لایه‌ن هێزی کورد- عه‌ره‌به‌وه گه‌مارۆ دراون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment