حه‌سه‌ن ڕۆحانی گه‌یشته‌ به‌غدا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری ئێران گه‌یشته‌ به‌غدا و پێش له‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاوتا عێراقییه‌که‌یه‌وه‌ پێشوازیی لێبکرێت شوێنی پیرۆزی ئیمام مووسا کازم له‌ کازمه‌ینی به ‌سه‌ر کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێکی ئاگادار به‌ شه‌فه‌ق نیووزی ڕاگه‌یاندوووه‌ که به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ی ئاداری 2019‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌ یاوه‌ریی شاندێکی باڵای بازرگانی و سیاسی گه‌یشته‌ به‌غدای پێته‌ختی عێراق و بڕیاره‌ سه‌فه‌ره‌که‌ی سێ ڕۆژ بخایێنێت.

سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌پێکراوه‌که‌ له‌وباره‌وه‌ جه‌ختی کردوووه‌ که‌ ڕۆحانی له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی شاری به‌غدا له‌لایه‌ن محه‌مه‌د عه‌لی حه‌کیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه‌ پێشوازی لێکراوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ که‌ نه‌یویست ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت گوتیشی: سه‌رۆک کۆماری ئێران پێش له‌وه‌ی که‌ له‌ کۆشکی سه‌لام له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح هاوتا عێراقییه‌که‌یه‌وه‌ پێشوازی لێبکرێت، شوێنی پیرۆزی ئیمام مووسا کازم له‌ کازمه‌ینی به‌ سه‌ر کردۆته‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ سه‌رۆک کۆماری ئێران بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق و مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای شیعه‌ کۆ ببێته‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات و هاوکارییه‌ ناوچه‌ییه‌کان بخرێنه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52464

Your Comment

You are replying to: .
captcha