بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند: محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق لە شاری بەغدا پێشوازیی لە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کردووە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە گفتوگۆکانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق بە ئامانجی ئامادەکاریی بۆ سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران حەسەن ڕۆحانی ئەنجام دراوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەکەیدا هەروەها ڕایدەگەیێنێت حەکیم جەختی کردۆتەوە لەسەر تۆکمە کردنی هاوکارییەکان لەگەڵ تاران لە بوارە جیاوازەکاندا لەوان سیاسی، ئابووری، ئەمنیەتی و فەرهەنگی.
وەزیری دەرەوەی عێراق هەروەها جارێکی دیکە هەڵویستی ڕوونی وڵاتەکەی لەسەر قەیرانەکانی ناوچەکە و گرنگایەتیی ڕێگاچارەی سیاسی ڕاگەیاند.
سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment