هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت کۆدەبنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیرى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا هەرێم یەک بەرمیل نەوتى ڕادەستى بەغدا نەکردوە و بەم زووانەش هەردوولا بۆ تاوتوێکردنى ئەو پرسە کۆ دەبنەوە.

کوردپرێس:

سامر غەزبان کە هاوکات جێگرى سەرۆک وەزیرانى عێراقە بۆ کاروبارى وزە ڕایگەیاند، لە ڕۆژانى داهاتوودا هەوڵەکان چڕ دەبنەوە بۆ کۆبوونەوەى بەرپرسانى هەرێم و بەغدا لەسەر پرسى نەوت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند، تا ئێستا هیچ گفتوگۆیێک لە نێوان هەرێم و بەغدا نەکراوە ئەوەش بەهۆى سەرقاڵیى ناوەند بۆ تەواوکردنى کابینەى عەبدولمەهدى و لە هەرێمیش دواکەوتنى پێکهێنانى حکوومەتى نوێ.

غەزبان ڕوونیشی کردەوە، بەپێى بڕگەیێکى یاساى بودجەى گشتیى عێراق دەبێت هەرێم ڕۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستى عێراق بکات، لەکاتێکدا ڕۆژانە زیاتر لە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت.

*لە تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی وەرگیراوە

News Code 52455

Your Comment

You are replying to: .
captcha