حكوومەتی هەرێم 9 ملیار دینار قەرزداری فەرمانبەرانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت، حکوومەتی هەرێم 9 ملیار دینار قەرزداری مووچەی فەرمانبەرانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان بە خەندان-ی راگەیاند: "بەپێی سیستمی پاشەكەوت كە لە مانگی 2 ی 2016ەوە جێگیركرا، بەڵام پێش ئەو بەروارەش حکوومەت دو موچە قەرزداربوو، بەو پێیەش حکوومەتی هەرێم بە تێکڕا نزیکەی 9 ملیار دۆلار قەرزاری مووچەی فەرمانبەرانە".

ئەو پەرلەمانتارەی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان وتیشی:"ئەو مووچەیەی سبەینێ دابەش دەکرێت مووچەی مانگی 12یە و دوای ئەوەش هەموو 30 رۆژ جارێک مووچە دابەش دەکرێت".

لەبارەی چۆنیەتیی پێدانی مووچەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ بە فەرمانبەران، عەلی حەمەساڵح وتی:"هەمو 30 رۆژ جارێک بڕیاروایە مووچەیێک بدرێتە فەرمانبەران، بۆیە هیچ زانیارییێكم نیە لەسەر ئەوەی كە مووچەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ دەكرێتە پاشەكەوت یاخود نا، بەڵكوو ئەوەی من زانیارییم هەبێت "زەعف" دەكرێت.

سەبارەت بەچۆنێتی دانەوەی قەرزەکانی فەرمانبەران، عەلی حەمە ساڵح وتیشی، "بەڕاستی ئەوە شەفافیەتی نەوت و بوجە و دامەزراوەكانی دەیزانێت، بەڵام ئەوەی بیرمان لێكردۆتەوە دەبێت لە قۆناغی یەكەمدا قەرزەكانی هاوڵاتیان جێگیرببێت، دواتر بۆی بخرێتە هەژمارێكی بانكیەوە كە فەرمانبەر بتوانێت مامەڵەی پێوەبكات، لە حەقەكانی ئاو و كارەبا و رسوومەتەكانی دیكە و باج، هەروەها بیر لەوە بكرێتەوە كە بەپێی باش بوونی دۆخی دارایی، مانگانە رێژەیێک لەو قەرزانە لەگەڵ مووچە بدرێتەوە بە فەرمانبەران".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52447

Your Comment

You are replying to: .
captcha